لە تورکیا تەرمی چوار کەس لە خانوویەکدا دۆزرانەوە

27/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە رووداوێکی گوماناوییدا لە شارۆچکەیەکی ئیستەنبوڵ، تەرمی چوار کەس لە خانوویەکدا دۆزرانەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی سانجاکتەپە لە پارێزگای ئیستەنبوڵ، لە خانوویەکدا تەرمی چوار کەس دۆزرانەوە کە سێ لە تەرمەکان منداڵن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا ناسنامەی قوربانییەکان و چۆنێتی و ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو چوار کەسە نادیارە و تیمەکانی پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدان لەسەر رووداوەکە و تائێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان ئاشکرا نەکراون.