عەلی حەمەساڵح: پێدانی کارەبا بە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکراوەتەوە

27/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سەرجەم پارێزگای سلێمانی ٧٥٠ مێگاوات کارەبای پێدەدرێت، بەڵام ٨٣٣ مێگاوات بە موسڵ و کەرکوک دەفرۆشرێت.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێدانی کارەبای نیشتمانی بە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمراوەتەوە، بەشێوەیەک تا ٢٣ی ئەم مانگە پێدانی کارەبا لە ٢٤ سەعاتدا بە سلێمانی ٨ سەعات و ١٩ دەقە، ھەولێر ١١ سەعات و ١٣ دەقە، دھۆک ١١ سەعات و ٢٤ دەقە، ئەمەش بەدەرە لە سیتی و پرۆژەکان کە کارەبایان ٢٤ سەعاتییە.

وتیشی، سەرجەم پارێزگای سلێمانی ٧٥٠ مێگاوات کارەبای پێدەدرێت، لەکاتێکدا پێشتر ئەو کارەبایەی بە موسڵ و کەرکوک دەفرۆشرا ٤٣٠ مێگاوات بوو، بەڵام ئێستا کراوەتە ٨٣٣ مێگاوات کە بەو دوو شارە دەفرۆشرێن.