بەھۆی بەفر و سەرماوە ١٦٢ کەس لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستداوە

27/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیدارەی روبەڕوبوونەوەی کارەساتە سورشتییەکان لە ئەفغانستان بڵاویکردەوە، ١٦٢ کەس بەھۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە و ھاووڵاتیان توانای کڕینی سوتەمەنییان نییە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما تا رادەی بەستن دابەزیوون.

راشیانگەیاند، ئەم مانگە روبەڕوی خراپترین شەپۆلی سەرما بوونەتەوە بە درێژایی زیاتر ١٥ ساڵی رابردوو، بەشێوەیەک پلەکانی گەرما لەچەند ناوچەیەک گەیشتوونەتە ٣٤ پلە لە ژێر سفرەوە.

ئەو رەوشەش لەکاتێکدایە بەھۆی بڕیاری بزووتنەوەی تاڵیبانەوە، زۆرێک لە رێکخراوە مرۆییەکان کارەکانیان لە ئەفغانستان راگرتووە و ئەوەش ژیانی ھاووڵاتیانی سەختتر کردووە.