نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە دامەزراندنی فەرمانبەر ھەیە

27/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە بە ئەنجومەنی راژەی راگەیاندووە پێویستیان بە دامەزراندنی فەرمانبەر ھەیە.

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە وەڵامی گشتاندنی ئەنجومەنی راژەی داوەتەوە بۆ ژمارەی پێویستی فەرمانبەر لەناو وەزارەتی پەروەردەدا و رایانگەیاندووە کە پێویستییان بە دامەزراندن ھەیە و ئەولەویات بۆ مامۆستایانی وانەبێژە.

وتیشی، ئەنجومەنی راژە لەئێستادا تاوتوێی وردی وەڵامەکەی وەزارەتی پەروەردە دەکات، بەڵام ئەوان داوای دامەزراندن بۆ سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن، چونکە پێویستن بۆ ناوەندەکانی خوێندن و بەپێی پێویستی دانراون، کە ژمارەیان زیاتر لە ٣٥ ھەزار کەسە.