خەمیس خەنجەر: نابێت دەست بۆ قوتی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان ببرێت

25/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرکردەیەکی سوننەکان دەڵێت ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و نابێت دەست بۆ قوتی ژیانی خەڵکەکەی ببرێت.

خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە لە تویتێکدا رایگەیاندووە، ھێزە نیشتیمانییەکان ھەوڵێکی زۆریان داوە لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیری و نابێت ھیچ دامەزراوەیەک لە عێراق جارێکی تر مەترسی لەسەر ئەو سەقامگیرییە دروست بکات.

دەشڵێت، کوردستان بەشێکە لەگەلی عێراق و نابێت دەست بۆ قوتی ژیان و سامانیان ببرێت بەرێگەیەکی پێچەوانەی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان کە حکومەتی نوێی عێراقی لەسەر پێکھێنراوە.