ھەسەدە: لە دێرەزور بەرپرسی شانەیەکی داعش و دوو ئەندامی شانەکە دەستگیرکران

25/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"رایگەیاند، یەکینەکانی دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان لە ڕۆژھەڵاتی دیرەزۆر ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا سەرۆکی شانەیەکی داعش و دوو ئەندامی تری شانەکە دەستگیرکران، ھاوکات دەستیش بەسەر دەمانچەیەک و چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و ٤ تەلەفۆندا گیراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداریی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە دژی شانەیەکی داعش لە شارۆچکەی شەھیل لە ڕۆژھەڵاتی دیرەزۆر ئەنجامدراوە، شانەیەکی داعش کراوەتە ئامانج، کە ھاوکاریی مەیدانی و لۆجستی بۆ شانەکانی تری داعش دابین کردووە.