سودانی وادەی خەرجکردنی پارەی جوتیاران دیاری دەکات

25/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سودانی وادەی خەرجکردنی پارەی جوتیاران دیاری دەکات و دەشڵێت ھەر جوتیارێک تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی بەکار نەھێنێت لەلایەن حکومەتەوە ھاوکاری ناکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی کردووە و لەگەڵ وەزیری و لێپرسراوانی باڵای ئەو وەزارەتە کۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق شایستەی دارایی جوتیاران دیاریکراوەو ھەر دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەماوەی ھەفتەیەک بۆ دوو ھەفتەدا شایستەی جوتیاران بۆ وەرزی کشتوکاڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ خەرج دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ وەرزی داھاتووی کشتوکاڵکردن، ھەر جووتیارێک پابەند نەبێت بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵیی و کەرەستە پێکەوتووەکانی بواری کشتوکاڵ، بەھیچ جۆرێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ھاوکاری ناکرێت.