لە ١٨ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ مێردمنداڵی پەنابەر لە بەریتانیان دیارنەماون

25/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ماوەی ١٨ مانگدا زیاتر لە ٢٠٠ مێردمنداڵی پەنابەر لە بەریتانیا دیارنەماون، وەزیری کۆچی ئەو وڵاتەش دانبە راستییەکەدا دەنێت.

رۆبەرت جینریک وەزیری کۆچی بەریتانیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا دانیبەوەدانا، ٢٠٠ مێردمنداڵی کۆچبەر کەلە ١٨ مانگی رابردوودا گەیشتوونەتە بەریتانیا دیارنەماون.
وتیشی، ١٣ لەو منداڵانە تەمەنیان لە خوار ١٦ ساڵە و یەکێکیان کچە و زۆرینەشیان ئەلبانین.

 رۆژنامەی (ئۆبزێرڤەر)ی بەریتانیش ئاشکرایکردووە، پەنابەرانی مێردمنداڵ لەلایەن گروپەکانی تاوانکاری لە دەرەوەی ئەو ھۆتێلەی تێیدا نیشتەجێن لە شاری برایتۆن لە باشوری ئینگلتەرا رفێنراون.

ھەروەھا وەزیری کۆچی بەریتانیا رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ەوە ٤٤٠ ونبوو لەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە تۆمارکراوە و نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەو ھۆتێلانەی ئارەزوومەندانە لێی نیشتەجێبوون.