دادگای دەستوری تورکیا لەسەر پرسی داخستنی ھەدەپە کۆدەبێتەوە

25/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سبەینێ دادگای دەستوری تورکیا سەبارەت بە داواکاری ھەدەپە بۆ دواخستنی دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان کۆدەبێتەوە.

پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە داوایکردووە پرسی تاوتوێکردنی داخستنی پارتەکەیان لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە بۆ دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دوابخرێت، کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچن. بڕیاریشە سبەینێ دادگای دەستوری تورکیا لەسەر ئەو پرسە دانیشتنێک ئەنجام بدات. 

لە ٥ی ئەم مانگە دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا ھاوکارییە داراییەکانی دەوڵەت بۆ ھەدەپە رابگرێت، بڕیاردان لەسەر داخستنی ھەدەپەش پێویستی بە دەنگی ١٠ ئەندامی ئەنجومەنی دادگایە لە کۆی ١٥ ئەندام، بۆ ئەوەی کارکردنیان قەدەغە بکرێت. 

پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، لە ساڵی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە و لەئێستادا سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیایە و لە دوایین ھەڵبژاردندا ١١.٧%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە، تائێستاش پێنج کۆنگرەی بەستووە.