جەمال کۆچەر: عێراق دەبێت رێگری لە بەقاچاغبردنی دۆلار بکات

25/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دەبێت حکومەتی عێراق پابەندی سیستمی "سوێفت" بێت، دەشڵێت، دەبێت دەروازە سنوورییەکان کۆنترۆڵبکرێن و رێگری لە بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ دەرەوە بکرێت.

جەمال کۆچەر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ ئەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزببێتەوە، پێویستە حکومەتی عێراقی کۆمەڵێک رێکار و ھەنگاو بگرێتەبەر، یەکێک لەو ھەنگاوانە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەیە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی، دەبێت حکومەتی عێراق خاڵە سنوورییەکان کۆنترۆڵبکات و رێگری لە چوونەدەرەوەی دۆلار بۆ تورکیا و ئێران بگرێت.

جەمال کۆچەر لەبارەی سیستمی سوێفتەوە رایگەیاند، ھیچ مەجالێکی تێدا نییە و دەبێت حکومەتی عێراق پابەندی ئەو سیستمە بێت.