سەرچاوەیەکی حکوومی: حکومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ ھەرێم دەنێرێت

25/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ روبەڕوبوونەوەی شەپۆلی سەرما، حکومەتی عێراق ٦٠ تانکەر نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت.

ئاژانسی ھەواڵی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی حکوومییەوە ئاشکرایکرد، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ٦٠ تانکەر نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ناردنی ئەو بڕە نەوتە، بۆ یارمەتدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانە لە روبەڕوبوونەوەی شەپۆلی سەرما.

ھەرچەندە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام ھێشتا نرخی نەوت بەرزە و لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت لە ھەرێمی کوردستان لە سەروو ٢٣٠ ھەزار دینارەوەیە.