سی پی جی: ساڵی رابردوو ٦٧ رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیھان کوژراون
کوردسات نیوز
کوژرانی رۆژنامەنووسان لە ساڵی رابردوودا ٥٠% زیادیکردووە و زۆربەشیان لە وڵاتانی ئۆکراین و مەکسیک و ھایتی کوژراون.
کۆمیتەی پارێزگاری لە رۆژنامەنووسان (CPJ) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ساڵی ٢٠٢٢ لانیکەم ٦٧ رۆژنامەنووس و پەیامنێر لە سەرتاسەری جیھان کوژراون و ئەوەش بەرزترین ئاماری کوژرانی رۆژنامەنووسانە کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە نیوەی ئەو ئامارە کە دەکاتە ٣٥ رۆژنامەنووس لە وڵاتانی ئۆکراین و مەکسیک و ھایتی کوژراون.
سی پی جی راشیگەیاندووە، لە کۆی ئەو ٦٧ رۆژنامەنووسە، کوژرانی ٤١ کەسیان پەیوەندی راستەخۆی بە ئەرک و پیشەکەیان ھەبووە و لێکۆڵینەوەش لە ھۆکاری کوژرانی ئەو ٢٦ رۆژنامەنووسەی دیکە بەردەوامە.
|