وەزارەتی دارایی عێراق بودجە بۆ پاراستنی سنورەکان دابین دەکات
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپارد بڕی ملیارێک دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ دابین بکات بەمەبەستی پاراستنی سنورەکان.
بەپێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی وەزیران، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەندا بەمەبەستی پشتگیریکردنی ھێزەکانی پاراستنی سنوور و تۆکمەکردنی رێگا و دەروازە سنوورییەکان، رەزامەندی دراوە لەسەر تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ دروستکردنی دەروازەکان لەسەر رێگای سنوورەکان.
وەزارەتی دارایی بڕی یەک ملیار دینار دەدات بەوەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی ھێزەکانی پاراستنی سنوور، بۆ دروستکردنی دەروازەکان لەسەر رێگای سنوورەکان، بەپێی میکانیزمەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ھەروەھا وەزارەتی نەوت ژمارەیەکی زۆر پێداویستی بۆ تەواوکردنی دەروازەکان، دەدات بەوەزارەتی ناوخۆ.
|