سەرۆکی ھەرێم: زەمینەیەکی لەبار بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ھەیە
کوردسات نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، زەمینەیەکی لەبار بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکانیان ھەیە.
سەرۆکی ھەرێم لە دیدارێکدا لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردن و دیارییکردنی ڕۆژێک بۆ دەنگدان.
وتیشی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و ئەو کەشە ئەرێنییەی ئەم دواییە بۆ گفتوگۆی نێوان ھەردوولا و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھاتووە ئاراوە، بەتایبەتی دەربارەی یاسای بودجەی عێراق و یاساکانی نەوت و گاز و دابەشکردنی داھاتەکان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئارامی و سەقامگیریی وڵات.
|