عەمید سالار عەبدوڵا: ژمارەی دەفتەری پاسپۆرت لە عێراق کەمبوەتەوە

24/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ژمارەی دەفتەری پاسپۆرت لە عێراق کەمبوەتەوە و لە ئێستادا تەنیا پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە حاڵەتی زۆر پێویستیان ھەیە.

"عەمید سالار عەبدوڵا"بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی چەند مانگێکی دەفتەری پاسپۆرت لە سەرتاسەری عێراق کەمبوەتەوە، بەوھۆیەشەوە تەنیا پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە حاڵەتی زۆر پێویستیان ھەیە.

وتیشی، بەھۆی کێشەی تەکنیکییەوە دەرکردنی ژمارەی پاسپۆرت کەمبوەتەوە، لە کاتێکدا ساڵانی رابردوو بەشی ساڵێک پاسپۆرت بۆ پارێزگاکان رەوانە دەکرا، بەڵام ئێستا ھەفتانە دەفتەری پاسپۆرت رەوانەی شارەکان دەکرێت، چاوەڕوان دەکەن ئەو کێشە تەکنیکیە زوو چارەسەر بکرێت و کێشەی دەرکردنی پاسپۆرت مەێنێت.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرت رانەگیراوە، و ھاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکان کارەکانیان رایدەکرێت، بەڵام وەرگرتنەوەی لەئێستادا تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە نەخۆشن و راپۆرتی پزیشکیان ھەیە و لە حاڵەتی زۆر پێویستدان، ئەگەر دەفتەرەکان بگاتە دەستیان، ھاوولاتیانیش ددەتوانن زوتر پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.