نەرمین مەعروف: پشکی ھەرێم لە بودجەی ئەمساڵ ٢٨ تریلیۆن دینار دەبێت
کوردسات نیوز
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراق ١٤% دەبێت و بڕەکەی دەگاتە ٢٨ تریلیۆن دینار.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پلاندانان رێژەی دانیشتوانی ھەرێم لە ئێستادا ١٤%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەھێنێت، بەپێی ماددەی ١٢١ی دەستوریش نابێت پشکی ھەرێم لە ١٤% بودجەی عێراق کەمتر بێت.
وتیشی، ئێستا بودجەی عێراق بە ٢٠٠ تریلیۆن دینار دیاریکراوە، بەوپێیەش پشکی ھەرێم لە بودجەی ئەمساڵ ٢٨ تریلیۆن دینار دەبێت.
|