دەمیرتاش: لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بڕیاری یەک لیستی بدەن

24/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەڵاحەدین دەمیرتاش داوا لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکات، بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بکەن.

"سەڵاحەدین دەمیرتاش"ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"لە پەیامێکدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە تورکیا داوا لە ھەموو سەرکردەکانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات، لەبەرچاوگرتنی رەوشەکە بڕیاربدەن بە یەک لیستی پەرلەمانیی بچنە ناو ھەڵبژاردنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ماوەی سێ ساڵە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی ھاوپەیمانییەکی دیموکراسییان ھەبێت، بەڵام ھەموان بە ئۆپۆزسیۆنەوە ھەوڵییاندا بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن، لە کۆتایدا گەل ھاوپەیمانی دیموکراسییان بە ھەژاری پێکھێنا، بەڵام بەداخەوە لایەنەکان نەیانتوانی لە پێکھێنانی ئەو ھاوپەیمانێتیەدابن.

دەمیرتاش جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئێستا چوار مانگی ماوە بۆ ھەڵبژاردن، بۆ کاندیدی ھاوبەش، ئەگە ھەمووان لەو ماوەیەدا بە وزەوە کار بکەن، بە دڵنیاییەوە سەردەکەون.