ئێران ھەڕەشەی وەڵامدانەوەی سزاکانی ئەوروپا دەکات

24/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئێران ئیدانەی سزاکانی ئەوروپا دەکات و ھەڕەشەی وەڵامدانەوەش دەکات.

ئاژانسی ھەواڵیی تەسنیمی ئێرانی، لە زاری ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، بەمنزیکانە وڵاتەکەی پاکێجێکی سزا بەسەر "پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ" لە رۆژئاوا دەسەپێنێت.
ناسر کەنعانی وتیشی، ئیدانەی ھەنگاوەکەی یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا دەکەن کە ژمارەیەک کەس و دامەزراوەی ئێرانییان خستووەتە لیستی سزاکانیان.

رۆژی دووشەممە ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا، سزای نوێیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی و دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاند.