لە دوو رووداوی تەقەکردندا لە کالیفۆرنیا حەوت کەس کوژران

24/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە دوو رووداوی تەقەکردندا لە باکوری ویلایەتی کالیفۆرنیا، حەوت کەس کوژران و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە.

ھێزەکانی پۆلیسی کالیفۆرنیا رایانگەیاند، رووداوی تەقەکردنەکە لە رێگەی خێرای ٩٢ و دەوروبەری شاری ھاف مون بای لە باشوری سان فرانسیسکۆ روویانداوە، بەھۆیەوە ٤ کەس بە کوژراوی لەنێو کێڵگەیەک دۆزراونەتەوە و سێ کەسی تریش بەدووریەکی کەم لە ناوچەکە بە کوژراوی دۆزراونەتەوە، کەسێکی تریش بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و برینەکەی سەختە. 

بە وتەی پۆلیس، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و لەئێستادا ھیچ مەترسییەک لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 

لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەشدا رووداوێکی دیکەی تەقەکردن لە ویلایەتی کالیفۆرنیا روویدا، کە پیاوێکی ئاسیایی تەمەن ٧٢ ساڵ تەقەی لە ھۆڵێکی سەماکردن کرد و بەھۆیەوە ١١ کەس کوژران.