یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

23/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا سزای نوێ بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.

پێشتریش ئاژانسەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسڵ ، پرسی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و سەپاندنی سزا بەسەر ٣٧ کەسایەتی و قەوارەی ئێران تاوتوێ دەکرێت.

١٩ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، سوپای پاسداران بخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی لێپرسراوانی ئێرانی لێکەوتەوە و رایانگەیاند، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە وەڵامی گونجاو و یەکلاکەرەوەیان دەبێت و لە پەیاننامەی رێگری لە بڵاوکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان دەکشێنەوە.