پۆلیسی ئەمریکا: بەرپرسیاری کوشتارەکەی کالیفۆرنیا خۆی کوشتوە

23/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پۆلیسی لوس ئەنجلوس ئاشکرایکرد، بەرپرسیاری پەلامارەکەی کالیفۆرنیا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس ئەو چەکدارەی بەرپرسیارە لە کوژرانی ١٠ کەس لە بەشداربوانی ئاھەنگەکە، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و روداوی کوشتنەکەشی خۆکوژی بوە. 

ھەر بە پێی زانیارییەکان کاتێک پۆلیس نزیکبووەتەوە لە شوێنەکەی و لە ھەوڵی دەستگیرکردنیدا بوە گوێیان لە دەنگی یەک فیشەک بوە، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٧٢ ساڵ بوە و لە بنەچەدا خەڵکی ئاسیایە و تا ئێستاش ھۆکاری ھێرشەکەی نازانرێت.

دوێنێ لە شاری مۆنتیری پارک لە باشوری ویلایەتی کالیفۆرنیا کەسێکی چەکدار لە نزیک ئاھەنگی سەری ساڵی نوێی مانگی چینی  کە سەدان کەس بەشداربوون تێیدا ١٠ کەسی کوشت و ژمارەیەکی تریشی بریندارکرد.