سوپای ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی سوریا سێ تیرۆریستی دەستگیرکرد

23/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سوپای ئەمریکا لە ھەڵمەتێکی زەمینی و ئاسمانییدا لە خۆرھەڵاتی سوریا سێ تیرۆریستی دەستگیر کرد کە دوانیان سەرکردەی داعشن.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا(سێنتکۆم) لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ھەڵمەتێکی زەمینی و ئاسمانییدا لە خۆرھەڵاتی سوریا سێ تیرۆریستیان دەستگیر کردوە کە دوانیان سەرکردەی داعشن، یەکێکیان ناوی عەبدوڵا حامید موسڵیحە کە ناسراوە بە ئەبوحەمزەی سووری و سەرکردەیەکی داعشە.

لە ھەڵمەتەکەدا ھاوڵاتییەکیش بریندار بووە، بە چاودێری کەسوکارەکەی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە چارەسەر دەکرێت.

فەرماندەیی ھێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، بەھەموو شێوەیەک رووبەرووی تیرۆریستانی داعش دەبنەوە کە مەترسییان بۆ سەر ناوچەکە دروست کردوە.