لیژنەی دارایی: سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

23/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پرۆژەی بودجە تەواو دەکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

موعین کازمی بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاند، وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان وادەی ناردنی پرۆژەی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣یان دواخستوە، ئەویش بە مەبەستی ھەندێک چاککردنی نوێ لە ھەندێ بڕگە و بەنیدیدا لە ئەنجومەنی وەزیران.

ئەو پەرلەمانتارە لەو بڕوایەدایە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پرۆژەکە تەواو بکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە داھاتی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ١٢٠ تریلیۆن دینار و داھاتی باج و نانەوتیش نزیکەی ١٠ تریلیۆن دینار دەبێت و کورتھێنانیش کەم دەبێت بەوپێیە کۆی بودجەکە زیاتر لە ١٥٠ تریلیۆن دینار نابێت.