پۆڵەندا بڕیاریداوە ژمارەیەک تانک بداتە ئۆکراین

23/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڕیاریدا ھاوکاری پۆڵەندا بکات بۆئەوەی تانک بداتە ئۆکراین و راوێژکاری ئەڵمانیاش دژی ئەو بڕیارەیە.

ئانالینا بیربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەھەموو شێوەیەک ئامادەن ھاوکاری حکومەتی پۆڵەندا بکەن بۆئەوەی بتوانێت ژمارەیەک زۆر تانک لە جۆری لیۆپارد بداتە ئۆکراین. 

وتیشی، بەو پێیەی ئەو جۆرە تانکە دروستکراوی ئەڵمانیایە، راوێژکاری وڵاتەکەی لەدژی بڕیارەکەیە و نایەوێت ئەو جۆرە تانکە بدرێتە ئۆکراین، بەڵام لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی پێکھێنانی حکومەتی ئەڵمانیا فشارێکی زۆریان لەسەری دروستکردووە بۆئەوەی رازی بێت و بڕیارەکە ئیمزا بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا پۆڵەندا داوای رێگەپێدان یان ھاوکاری لە ئەڵمانیا نەکردووە بۆئەوەی تانکی لیۆپارد بداتە ئۆکراین، بەڵام ئەگەر ئەو داوایەشی ھەبێت رێگری لێناکەن و ھاوکاریشی دەکەن.