سەرۆک کۆماری عێراق و نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ کاروباری سیاسی کۆبوونەوە

22/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازی کرد لە رۆزماری دیکارلو نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی و جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا، لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوەیەکگرتوەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، ھەروەک بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا دووپات کرایەوە.

سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە، دوای ماوەیەکی درێژ لە چاوەروانی پێکھێنانی حکومەت بەڵام ئەو حکومەتەی پێکھێنرا دەرەنجامێکی ئەرێنی بەدەست ھێنا.

لە بەرامبەردا نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی، پشتیوانییەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا دووپات کردەوە، لە نێویشیاندا بەھێزکردنی ئاسایش و ئارامی و کارکردنی ھاوبەش بۆ دۆسیەی ئاوارەکان و دۆسیە مرۆییەکان. 

ھەروەک دووپاتی کردەوە کە نەتەوەیەکگرتوەکان ھاوکاری عێراق دەکات لەو ئاڵنگارییانەی لە گۆرانی کەشوھەوا رووبەرووی دەبێتەوە و ھاوکاریی دەکات لە کەمکردنەوەی کاریگەرییان وشکەساڵی و وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو.