مالیکی چارەسەر بۆ قەیرانی دۆلار ڕادەگەیەنێت

21/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، چارەسەری دابەزینی بەھای دینار، کۆبوونەوەیە لەگەڵ ئەمریکییەکان و رێگریکردنە لە قاچاغچێتیکردن بە دۆلار.

نوری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنییدا رایگەیاند، قەیرانی دۆلار قەیرانێکی راستەقینە و مەترسیدارە و ئەگەری درێژبوونەوەی ھەیە، وتیشی، ئەو قەیرانە لەم دواییانەدا سروشتێکی سیاسیی وەرگرتووە، کە مەبەست لێی لێدانە لە حکومەت.

راشیگەیاند، قەیرانی دۆلار بۆ کۆنترۆڵنەکردنی جوڵەی دۆلار و حەواڵەکردن لە رێگەی ھاوردەکاران و بازرگانان و جوڵەی بانکەکان دەگەڕێتەوە، ئەو قەیرانەش تەنھا بە کۆنترۆڵکردنی جوڵەی بانکەکان و حەواڵەکردن و رێگری لە بە قاچاغبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ چارەسەر دەکرێت.

بە وتەی مالیکی، پێویستە حکومەت رێگە بە جوڵەی دۆلار لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکەی نەدات و سەردانی ئەمریکییەکان بکەن و لەگەڵیان رێکبکەون.