وەزیری خوێندن کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا

21/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای ئەوەی جاسیندا ئەردیرن سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا دەستی لەکارکێشایەوە، بڕیارە کریس ھیبکینز وەزیری خوێندن شوێنی بگرێتەوە.

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، کریس ھیبکینزی تەمەن ٤٤ ساڵ پێویستە رۆژی یەکشەممە وەک رێکارێکی رۆتینی متمانەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی کار بەدەستبھێنێت.

جاسیندا ئەردیرن رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە میانەی کۆبوونەوەی نارەسمی ساڵانەی پارتی کاری دەسەڵاتدار بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاشکراکردوو رایگەیاند، چیتر لەتوانایدا نیە سەرکردایەتی وڵات بکات .

ئەردیرن راشیگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ و نیو لە پۆستی سەرۆک وەزیران ٧ی مانگی داھاتوو دەستلەکارکێشانەوەکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو تا ٢٢ی مانگ  سەرکردەیەکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت .