‎ سەرۆک وەزیرانی عێراق: پاڵپشتی بانکی ناوەندی دەکەین بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار

21/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بەھای دینارەوە رایگەیاند، حکومەتی عێراق پاڵپشتی بانکی ناوەندی دەکات بۆ گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ بەھا رەسمییەکەی.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،  پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ لە تەواوبووندایە و جیاواز لە ساڵانی پێشوو سووربووین لەسەر ئەوەی کە ھەموو بەندەکانی کارنامەی حکومەت و رێکارەکانی جێبەجێکردنی لەخۆ بگرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، دەتوانین بڵێین ئەمە یەکەمجارە کە  بودجە لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتدا بێت، ئەمساڵ کار لەسەر چارەسەر کردنی کێشانە بکەین.

سودانی راشیگەیاند، حکومەتی عێراق پاڵپشتی بانکی ناوەندی دەکات بۆ گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ بەھا رەسمییەکەی،  بۆیە حکومەتی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری ئازایانەی داوە بۆ راستکردنەوەی سیاسەتی ھەڵەی دارایی کە حکومەتی تێستا بە میرات بۆی ماوەتەوە.