وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی ھاوتا سویدییەکەی بۆ ئەنقەرە ھەڵوەشاندەوە
کوردسات نیوز
پەیوەندییەکانی تورکیاو سوید بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات و ئەنقەرە سەردانی وەزیری بەرگری سویدی بۆ وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە.
خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی گروپی پەیوەندی بەرگری ئۆکراین کەلە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، سەردانی ( بال جۆنسون) وەزیری بەرگری سویدی بۆ وڵاتەکەی ھەڵوەشاندۆتەوە کە بڕیاربوو ٢٧ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.
ئاکار رەخنەی لە سستی نواندی سوید گرت لەگرتنەبەری رێوشوێن دژی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و رێگەدان بە توندڕەوەکان بۆ سوتاندنی وێنەیەک لە قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا ستۆکھۆڵم.
جەختیشی کردەوە، سەردانی وەزیری بەرگری سوید بۆ وڵاتەکەی ھیچ بایەخ و واتایەکی نەماوە لەبەر ئەوە ھەڵیانوەشاندۆتەوە.
لەلایەکی تریشەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ھاوتا سویدییەکەی بۆ ئەنقەرە ھەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو ١٧ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.
|