تا ھەفتەیەکی دیکە سەردانیکردنی عێراق لە وڵاتانی کەنداوەوە پێویستی بە ڤیزا نابێت

20/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی عێراق بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزای لەسەر ئەو ھاوڵاتییانەی لە وڵاتانی کەنداوەوە سەردانی عێراق دەکەن بۆ ماوەی ھەفتەیەک درێژکردەوە.

لیوا عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، بڕیاری ھاتنی سەردانکەران لە وڵاتانی کەنداوەوە بۆ عێراق بەبێ ھیچ کۆت و بەندێک بۆ ماوەی ھەفتەیەک درێژکراوەتەوە.

وتیشی تا ھەفتەیەکی دیکە ھاتنی ھاوڵاتییان لە وڵاتانی کەنداوەوە بۆ عێراق لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە و دەروازەی سەفوانەوە پێویستی بە ڤیزا نابێت.