ریزبەندی ١٠ وڵات بۆ توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بڵاودەکرێتەوە
کوردسات نیوز
زانکۆی جۆنز ھۆبکنزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ریزبەندی ١٠ وڵاتی ئاشکراکردووە لە رووی گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا، تێیدا ئەمریکا پلەی یەکەمی گرتووە بە ٥٤٧ ھەزار و ٣٢٦ گیانلەدەستدان و ٣٢ ملیۆن و ٢٢٩ ھەزار و ٣٢٧ توشبوو، فەرەنساش بریاریدا لە ٣٠ حوزەیران بریاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لابدات لەسەر وڵاتەکەی.
لە پلەی دووەمیشدا وڵاتی بەرازیل دێت بە گیانلەدەستدانی ٣٩٨ ھەزار و ١٨٥ کەس و توشبوونی ١٤ ملیۆن و ٥٢١ ھەزار و ٢٨٩ کەس.
پلەی سێیەم وڵاتی مەکسیکە، کە ٢١٥ ھەزار و ٩١٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و ٢ ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٩٤٤ کەس توشبوون.
پلەی و چوارەم وڵاتی ھندستانە بە گیانلەدەستدانی ٢٠١ ھەزارو ١٨٧ کەس و توشبوونی ١٧ ملیۆن و ٩٩٧ ھەزارو ٢٦٧ کەس. پلەی پێنجەمیش بەریتانیا داگیری کردووە بە ١٢٧ ھەزار و ٧٣٤ گیانلەدەستدان و ٤ ملیۆن و ٤٢٧ ھەزار و ٣٩٠ توشبوون.
پلەی شەشەم تا دەیەمیش وڵاتانی ( ئیتاڵیا، رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا) داگیریان کردووە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش بریاری دا لە ٣٠ حوزەیران بریاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لەسەر وڵاتەکەی ھەڵبگرێت.
|