زیاتر لە ٩٢ ھەزار کەس دژی گەرانەوەی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنن لە بۆشایی ئاسمان

24/06/2021
جێف بیزوس
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زیاتر لە ٩٢ ھەزار کەس ئیمزایان کۆکردووەتەوە دژی گەرانەوەی ملیادرێکی جیھان دوای ئەنجامدانی گەشتێک لە زەوییەوە بۆ بۆشایی ئاسمان کە بڕیارە لە مانگی حەوتی داھاتوودا ئەنجامی بدات .

لە ھەواڵێکی ئاژانسەکاندا ئاماژەی بەوەکراوە ، دوای ئەوەی ملیاردێرێکی بەناوبانگی جیھان " جێف بیزوس " کە دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنە ئاشکرای دەکات لەگەڵ براکەیدا بەنیازن  لە مانگی حەوت  ئەمساڵ بە گەشتی ئاسمانی " New Shepard" گەشتێک بە بۆشایی ئاسماندا بکەین، بەڵام ئەوەی جێ سەرنجە ئەم کارە  ناڕەزایەکی زۆری لێدەکەوێتەوە لەلایەن خەڵکەوە و زیاتر لە ٩٢ ھەزار کەس ئیمزایان کۆکردووەتەوە دژی گەرانەوەی ئەم ملیادێرانە بۆ سەر زەوی و دەڵێن ، پێویستە  بە ھیچ شێوەیەک ملیاردێرەکان نە لە سەر زەوی نە لە بۆشایی ئاسماندا بمێنن بەڵام ئەگەر  بۆشایی ئاسمان ھەڵبژێرن بۆ ژیان  دەتوانن لەوێ بمێننەوە   .

ھاوکات  لە نێو ئەم کەشتییەدا جێگەی سێ کەس دەبێت دوو  لە جێگەکان  بۆ ملیاردێر جێف بیزوس و براکەی دانراوە بەڵام جێگەی سێیەم لە رێگەی زیادکردنێکی ئاشكراوە لە ئینتەرنێت بە بری ٢٨ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە بە کەسێکی تر .