نرخی نەوت بەرزبووەوە

12/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی گەشبینی سەبارەت بە ئابوری وڵاتی چین، بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەروو ٨٣ دۆلار.

ئەمڕ لە بۆرسەی جیھانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٥٠ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە ٨٣ دۆلار و ١٧ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، دواتر گەیشتەوە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سەنت. نرخی نەوتی تەکساسیش ٥٠ سەنت بەرزبووە و ھەر بەرمیلێک بە ٧٧ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەرزترین ئاستە کە لە ٣٠ی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تۆماربکرێت. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەھۆی گەشبینییەکانە سەبارەت بە ئابوری وڵاتی چین، کە گەورەترین ھاوردەکاری نەوتە لە جیھاندا. ھەروەھا زیادبوونی مەترسییەکان سەبارەت بە کاریگەری سزاکان لەسەر ھەناردەی نەوتی روسیا، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.