داھاتی بڵاوکراوەی ھەفتەی یەکەمی ٢٠٢٣ی سلێمانی ھەشت ملیارو ١٨٨ ملیۆن دینارە

07/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

داھاتی بڵاوکراوەی ھەفتەی یەکەمی ٢٠٢٣ی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین ھەشت ملیار و ١٨٨ ملیۆن دینار بووە.

ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەکاریەوە دەخرێتە ڕوو کە تێیدا داھاتی کۆکراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێکھاتووە، ئەمەش ھەوڵێکە بۆ شەفافکردنی داھاتەکانی سنوری  سلێمانی.

ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە .