نرخی نەوت بەرزبووەوە

05/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ نرخی نەوت کەمێک رووی لە بەرزبوونەوە کرد، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەھای خۆی بە ڕێژەی ٩٪ لەدەستدا.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیلێک نەوتی برێنت ٥٩ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و  گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٤٣ سەنت، یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش ٦٩ سەنت بەرزبووە و گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٥٣ سەنت. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی دوو رۆژی کردنەوەی بازاڕ لە سەرەتای ئەمساڵدا، زیاتر لە ٩٪ی بەھاکەی لەدەستدا، کە لە ساڵی ١٩٩١ەوە نرخی نەوت بەو رێژەیە دانەبەزیووە. 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نەوتیش بۆ ئەمڕۆ، بەھۆی زیادبوونی خواستبووە بۆ کڕینی نەوت، کە بازرگانان بۆ قازانج دەستیان بە کڕینی نەوت کردووە.