ساڵی رابردوو عێراق بە بەھای ١١٥ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

03/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ساڵی رابردوو عێراق بە بەھای ١١٥ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە، رۆژانەش بە تێکڕا سێ ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، ئاماری فرۆشتن و داھاتی نەوتی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە کۆی گشتیی لەو ساڵەدا زیاتر لە یەک ملیار و ٢٠٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان ھەناردەکردووە، واتا بە تێکڕا رۆژانە سێ ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

وەزیری نەوت وتیشی، کۆی گشتیی داھاتی نەوتی فرۆشراو لە ساڵی ٢٠٢٢، زیاتر بووە لە ١١٥ ملیار دۆلار، بۆ ئەو دەستکەوتەش سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد.