داھاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق نزیکەی ھەشت ملیار دۆلار بووە

02/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە کە داھاتەکەی نزیکەی ھەشت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی گشتی بڕی ھەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ ھەزار بووە و داھاتەکەشی حەوت ملیار و  ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بووە.

ھەروەھا کۆی بڕی ھەناردەکراوی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سەد ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار بەرمیل بووە، لەکاتێکدا لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە یەک ملیۆن و ٢٢٣ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق تێکرای یەک بەرمیل نەوتی لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بە ٧٣.٦ دۆلار فرۆشتووە.