سندوقی نێودەوڵەتی دراو: ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی سەخت دەبێت بۆ ئابووری جیھان

01/01/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کریستالینا جۆرجیڤا سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو رایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی سەخت دەبێت بۆ ئابوری جیھان.

جۆرجیڤا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ساڵی نوێ سەختر دەبێت لەو ساڵەی بەجێیان ھێشت، لەبەرئەوەی سێ ئابورییە سەرەکییەکەی جیھان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و چین لە ساڵی ٢٠٢٣دا دووچاری پاشەکشە دەبن.

رونیشیکردەوە، ئابوری نیوەی وڵاتانی ئەوروپا دەچێتە قۆناغی داکشان، زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆناش لە چین ھەواڵێکی نیگەرانکەرە بۆ ئابوری جیھانی.

سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو راشیگەیاند، ئاسۆی ئابورییە گەشەکردووەکان بەھۆی ئاستی قەرزەکان وبەھێزی دۆلار خراپە ، لەبەرئەوە پێشبینییەکان بۆ داھاتووی بازارە گەشەکردووەکان بەھۆی ئاستی قەرز و بەھێزی دۆلار مەترسیدارترە.