وەزارەتی شارەوانیی عێراق بڕیاریدا خانووە بێتاپۆكانی خانەقین تاپۆ بكات

30/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری عێراق بڕیاریدا تەواوی خانووە بێتاپۆكانی خانەقین تاپۆ بكات، پڕۆسەی تاپۆكردنەكە لە ماوەی 90 رۆژدا تەواودەكرێت، هاووڵاتیانیش داوادەكەن لەكاتی تاپۆكردندا رەچاوی باری داراییان بكرێت.