ئەمساڵ ٨٩ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە شارەكانی هەرێم مۆڵەتیان پێدراوە

30/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە پێی ئامارێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2022، 89 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە تەواوی شارەكانی هەرێمی كوردستان بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار و 135 ملیۆن دۆلار مۆڵەتیان پێدراوە، لە سێكتەری كشتوكاڵ و بازرگانیش زۆرترین پڕۆژە لە پارێزگای سلێمانی بووە، بە جۆرێك لە كۆی پێنج پڕۆژەی كشتوكاڵ سێ پرۆژەیان لە سلێمانی و لە 26 پڕۆژەی بازرگانیش 13 پڕۆژەیان لە پارێزگای سلێمانی بووە.