ھەوڵەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە

30/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەک ھەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلار، بانکێکی عێراق بە نرخێکی ھەرزانتر دۆلار دەداتە ھاووڵاتیان.

بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە سەرجەم لقەکانی لە شارەکانی عێراق، راستەوخۆ دەستیانکردووە بە فرۆشتنی دۆلار بە ھاووڵاتیان، بە شێوەیەک ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە ھاووڵاتیان دەفرۆشن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی بڕیارەکەیان ھەر ھاووڵاتییەک تا کڕینی ١٠ ھەزار دۆلار دەتوانێت ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ ھەزار و ٥٠٠ دینار بکڕێت، ئەگەر لەوە زیاتر بێت بە ھەمان نرخ پێی نافرۆشرێت.