ئیسرائیل ھەڕەشە لە ئێران دەکات

30/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیسرائیل ھۆشدارییەکی توند دەدات بە ئێران و وەزیری ھەواڵگریی ئەو وڵاتەش دەڵێت، فرۆکەکانیان توانای ئەوەیان ھەیە بگەنە ئێران.

ئیلی کۆھین وەزیری ھەواڵگریی ئیسرائیل رایگەیاند، فرۆکەکانیان توانای ئەوەیان ھەیە بگەنە ئێران و لە ئەگەری کاراکردنەوەی رێکەوتنە ئەتۆمیەکەشدا جەنگ سەرھەڵدەدات. 

وەزیری ھەواڵگریی ئیسرائیل جەختیشی کردووەتەوە لەوەی ھەوڵە دیپلۆماسیەکان ناتوانن رێگری لەو جەنگە بکەن و وتویەتی رێکەوتنێکی خراپ ناوچەکە بە خێرایی پەلکێش دەکات بۆ جەنگ . 

ئەو وەزیرەی ئیسرائیل داواشی لە ھێزە جیھانیەکان کردوە ریگریی لە ھەوڵەکانی ئیران بکەن بۆ تێکدانی سەقامگیریی وڵاتانی تر و دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ گروپە چەکدارەکانی لایەنگری و وشککردنی سەرچاوەکانی داھاتی ئەو وڵاتە بۆئەوەی چیتر نەتوانێت درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات.