بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٥٨ ھەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند

27/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھای دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٥٨ ھەزار دیناری تێپەڕاند، ئەوەش نزمترین بەھایە لە مێژووی چاپی نوێی دیناری عێراقیدا.

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە پارێزگاکانی عێراق، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٥٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ھەزار دینار ھەرزانتر بووە.

ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتەیە بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دابەزینی بەردەوامدایە، ئەوەش دوای ئەوەدێت کە بانکی ناوەندی عێراق بەراورد بە مانگی رابردوو بە رێژەی زیاتر لە ٤٠% خستنەڕووی دۆلاری کەمکردووەتەوە، ئەو کارەش بووە بە ھۆکاری نزمبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دۆلار.