ھەفتەی رابردوو عێراق رۆژانە ٢٢٧ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە

25/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ھەفتەی رابردوو عێراق رۆژانە زیاتر لە ٢٢٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئیدارەی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا، تێکڕای ھاوردەی ئەمریکای لە نەوت بۆ ھەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو راپۆرتە، ئەمریکا چوار ملیۆن و ٩٢١ ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە نۆ وڵاتەوە ھاوردە کردووە. 

بە تەنھاش عێراق لە رۆژێکدا ٢٢٧ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە، کە بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر بڕەکەی کەمبووتەوە کە لە رۆژێکدا عێراق ٢٨٢ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردبوو. 

ھەر بەپێی راپۆرتەکە لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا، ئەمریکا زۆرترین نەوتی لە کەنەدا و مەکسیکەوە وەرگرتووە، دواتر وڵاتانی سعودیە و نەیجیریا زۆرترین نەوتیان ھەناردەی ئەمریکا کردووە.