عێراق پاریزگاری بە پلەبەندیی خۆیەوە کردووە لە یەدەگی زێڕدا

29/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بانکی ناوەندیی عێراق پلەبەندیی عێراقی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب و جیھان لە یەدەگی زێڕدا ڕاگەیاند.

بانکی ناوەندیی ڕایگەیاند عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب لە یەدەگی زێڕدا لە پلەی ٥ھەمدایە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ٣٨میندایە.


پێشتریش ئەنجومەنی جیھانیی زێڕ ئاماژەی بەوە کردبوو عێراق پارێزگاری بە پێگەی خۆیەوە کردووە لە ڕیزبەندیی وڵاتانی ناوچەکەدا لەو بوارەدا و دوای سعودیە و لوبنان و جەزائیر و لیبیا لە پلەی پێنجەمدا ماوەتەوە، لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ٣٨مدایە.


ئەنجومەنی جیھانیی زێڕ، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا غالب مخیف پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، پشتیوانیی تەواوی بۆ بانکی ناوەندی دەربڕیوە ئەگەر عێراق بڕیاری زیادکردنی پشکی خۆی بدات لە یەدەگی زێڕدا.