دانا غاز: بۆ وەبەرھێنان چاومان لەسەر ھەرێمی کوردستانە

22/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەری دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای دانا غاز رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان بە قەبارەی زیاتر لە (٢.٥) ملیار دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی نەوت و گازدا کردووە و سەرنجی سەرەکیشیان لەسەر غازی ھەرێمی کوردستانە.

ماجید جەعفەر بەڕێوەبەری دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای دانا غاز رایگەیاند، پلانیان ھەیە ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان، لە داھاتوویەکی نزیکدا گرێبەستێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئیمزا بکەن، بۆ وەبەرھێنانی غاز لە کێڵگەکانی باشوری عێراق. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کەرتی وزە لە عێراق ھێشتا وەبەرھێنانی زیاتری دەوێت، ھێواش ھەیە کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق چاکسازی بکات لەو کەرتە و چاوەڕوانی لێک نزیک بوونەوە لە نێوان بەغداد و ھەرێمدا دەکرێت.