نرخی نەوت لە ھەڵکشانی بەردەوامەو نزیکبوەوە لە ٧٦دۆلار

23/06/2021
نرخی نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت رووی لە ھەڵکشان کردو نزیکبوەوە لە ٧٦ دۆلاری ئەمریکی.

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گەیشتە ٧٥ دۆلار ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبوەوە لە ٧٦ دۆلار و بە ٧٥ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی خاوی تەکساسیش ٧٣ دۆلار و ٣٧ سەنت بوو، ھەرچی نەوتی خاوی سوکی بەسرەشە لە سەرو ٧٤ دۆلار و نیو ھاوسەنگی وەرگرت.


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دوای ئەوە دێت،داتاکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە گەنجینەی نەوتی ئەمریکا رووی لە کەمبوون کردووە و، ھاوکات بازاڕی کڕیارانی نەوت ھیوایەکیان بە رێکەوتنی ئەتۆمی (ئەمریکا – ئێران) بوو ھەتا لانی کەم رۆژانە ١ ملیۆن و  ٥٠٠ ھەزار نەوتی ئێرانی بێتە بازاڕەکانەوە،بەڵام تائێستا ئەو پرسە بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.