ڤاکسینی ئەسترازینیکا بۆ جۆرە نوێکانی کۆرۆنا کاریگەرە

23/06/2021
ئەسترازینیکا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمپانیای ئەسترازینیکای بەریتانی رایگەیاند، ڤاکسینەکەی ، توانای روبەروبونەوەی جۆرە نوێکانی ڤایرۆسەکەی ھەیە بەتایبەت دەلتا و کابا کە لە وڵاتی ھندستان بڵاوبوونەتەوە.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، بەپێی توێژینەوەیەک کە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجامی داوە ، سەلمێندراوە کە ڤاکسینی ئەسترازینیکا توانای روبەروبونەوەی ھەردوو جۆری نوێی ڤایرۆسەکە "دەلتا و کابا"ی ھەیە کە بۆ یەکەمجار لە ھندستان تۆمارکران ، ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەوانەی ھەردوو دۆزی ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە ، توشی ھیچ کام لەو جۆرە نوێیانەی ڤایرۆسەکە نەبون .