ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ڕوو لە زیاد بوونە

23/06/2021
نەوتی عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا رۆژانە ١٠ ھەزار بەرمیل زیادی کردووە.

کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ، ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا ١٧٣ ھەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە.


کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتی ھەفتانەی خۆیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تێکڕای ھاوردەی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوو لە  ٩ وڵاتی جیھانەوە (٥ ملیۆن و ٧٥١ ھەزار ) بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا، ھاوردەی نەوتی عێراق لەو ژمارەیە  ١٧٣ ھەزار بەرمیل نەوت بووە ،کە ئەمەش ١٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لەچاو ھەفتەی رابردوو زیاترە.