بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٩ دۆلار بەرز بوەوە

19/12/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٩ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو نزیکەی دوو دۆلار دابەزینی تۆمارکرد.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی ٠.٩٧% بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٨١ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٧٢ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە سەروو ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. 

ھەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەھۆی سستبوونی ئابوری جیھان نزیکەی دوو دۆلار دابەزی، بەڵام پێشبینیەکان بەو ئاڕاستەیەن کە داواکاری لەسەر نەوت بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت. 

وەزارەتی وزەی ئەمریکاش رایگەیاندبوو، بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژی نەوتی وڵاتەکە، دەستدەکەنەوە بە کڕینی نەوتی خاو.